كێ لە لێكترازان بەرپرسە؟
بیروڕا 11:09 PM - 2026-11-06
راڤە و شیكاریی
هۆکارە ناوخۆییەکانی سەركێشیەكەی پارتی و پاشەكشەكردن لە پرەنسیپی سازان و
رێككەوتن شتێكە و رەفتاری نابەجێش لە كڕینی ئیرادە و گۆڕانی باڵانسی هێز شتێكی
ترە، بەڵام ئەوەی لە مێژوودا دەمێنێنێتەوە، ئەوە نیە، كە كێ پەنجا كۆ یەكی
پەرلەمان كۆدەكاتەوە، بەڵكو ئەوەیە، كە كێ ئەزموونی بە خوێن بە دەستهاتووی هەرێمی
كوردستان و قەوارەكەی دەخاتە ژێر باری مەترسیەكی راستەقینەوە، ئەوەش روونە، كە
سەركێشیەكە لە كوێوە سەرچاوەی گرتووە.
سەردەمەکان
جیاوازن و زەینیەتی خەڵكیش گۆڕاوە، بەڵام ئەوەی لە شوێنی خوی ماوەتەوە هەر ئەوەیە،
كە ئەوەی جاران بۆ هەندێك هێز لوابوو، لەمەودوا بۆیان ناچێتە سەر و هاوكێشەكە
گۆڕاوە، ئەگەر باوەڕوابووبێت پێشتر هەڵشاخان و گوتاری توندو سیاسەتی یەكلایەنە
دەتوانێ ئیرادەی ئیدارەی هەولێر زاڵ بكات، ئەوە ئێستا چەمك و مانای ئەو ئیرادەیە
گۆڕاوە و چیتر ناتوانرێت بە هەمان فۆڕمی جاران بیر بكەنەوە، وەك سەرۆك بافڵیش
ووتی: یەكێتی هێزە، یەكێتی مێژووە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش یەكێتی ئایندەیە و بە
میتۆدی كۆنی پارتی ناتوانرێت ئیرادە بسەپێنرێت.
سروشتی
ململانێكان گۆڕاون، ئەوانەی ئەمجارە كودەتایان بەسەر شەرعیەتدا كرد، جاران شاباشی
كوردایەتی و سیاسەتی خزمەت و نیشتمانپەروەرییان بەسەر خەڵكدا دەفرۆشتەوە، بەڵام
ئێستا دۆسیە نەتەوەیی و پرسە باڵاكان بە پێوانەی مەزاج و رقی كەسی و گوتاریی
بارگاویی بە سیاسەت درێژە پێدەدەن، بەڵام مایەپوچن، ئەم گۆڕانكارییە لە خزمەتی
پارتی نیە، بەڵكو لە بەرژەوەندی یەكێتی و ئەو ئاراستە بیركردنەوەدایە، كە سەرۆك
بافڵ نوێنەرایەتی دەكات، چونكە لە گوتارە سیاسیەكەی بگەڕێ و واز لە هەڵسەنگاندنی
پەیامەكەی بێنە، ئەوەی گرنگە ڕادەی كاردانەوە و فیدباكی میللییە، هەموو خەڵك پێی
خۆشە كە یەكێتی و سەرۆكەكەی بۆ ستۆپكردنی ئەو مۆدێلە لە خۆسەپێنی قۆڵی لێ
هەڵماڵیوە، چونكە لەو مۆدێلە حكومڕانیە شكستخوارد و فاشیلە هەر ستۆپێك پێویست بوو،
ئەو ستۆپەش هەر بە یەكێتی دەكرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
04:17 PM - 2026-11-25 -
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25 -
سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن
09:16 AM - 2026-11-25




دابەزێنە

