دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
کوردستان 04:17 PM - 2026-11-25
PUKMEDIA
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان
ئەمڕۆ 25 ی تشرینی دووەمی 2026، بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری و قائیمقامی قەزای کەلار و گەنجان و چالاکوانان و ڕێکخراوەکان دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە شاری کەلار بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا تیشک خرایە سەر کارنامە و ئامانجی کۆنفرانسەکە و تێیدا وتاری ئەنجومەنی گەنجانی گەرمیان وەک ئەنجامدەری کۆنفرانسەکە و رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی و چیرۆکی چەند گەنجێکی سەرکەتوو پێشکەشکران.
هاوکات، دوو پانێڵ بەدروشم و تەوەری جیاواز پێشکەشکران و تێیدا ئاماژە بە تواناسازی سەرکردایەتیکردنی گەنجان، هاوکات چالاکییەکی هونەری لە لایەن پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری بەڕێوەچوو.
دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لەقەزای کەلار، لەلایەن ئەنجومەنی گەنجانی گەرمیان و بە پاڵپشتی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
PUKMEDIA حەیدەر ئەحمەد/گەرمیان
هەواڵی زیاتر
-
دووهەمین کۆنفرانسی گەنجانی گەرمیان لە کەلار بەڕێوەچوو
04:17 PM - 2026-11-25 -
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25 -
سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن
09:16 AM - 2026-11-25






.webp)
دابەزێنە

