riklam

سەرۆکوەزیرانی عیراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەکات

عیراق 09:56 AM - 2026-07-29
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی دەکات، ئەمەش دوای هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگانی حەشدی شەعبی.

بەپێی شانەی راگەیاندنی ئەمنی :زەیدی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کردووە، لەبەر رۆشنایی پەرەسەندنی بارودۆخی ئەمنی و ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەندین هێرش کرایە سەر وڵات.

دەشڵێت: دوای کۆبوونەوەكە بەیاننامەیەکی تێروتەسەل سەبارەت بە رەوتی رووداوەکان و ئەو بڕیارانەی دەدرێن، بڵاودەكرێنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و سعودیە چەندین بارەگای حەشدی شەعبیان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بۆردومان کرد، دواتریش دەستەی حەشدیش رایگەیاند: چەندین بارەگامان کراونەتە ئامانج و قوربانی زۆر هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket