جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23
PUKMEDIA
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
دادگای تاوانەكانی كەركوك، بڕیاریدا بە سزادانی بڕی یەك ملیۆن دینار بەسەر محەمەد ئەمین، جووتیارە كوردەكەی گوندی شەناغە، كە ساڵی رابردوو لە كاتی رێگریكردن لە جوتیارانی ئەو گوندە سەربازێكی سوپای عیراق بەناوی (كەڕاڕ شاكر) ملپێچی محەمەد ئەمین لەسەر تراكتۆرێك رادەكێشێت، ئەو روداوە كاردانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا درووستكرد.
لەبارەی بڕیارەكەشەوە، جوتیارە كوردەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیارەكەی دادگای تاوانەكانی كەركوك، نادادپەروەرییەو لەسەر ئاستێكی باڵاتر تانەی لێدەدەین، بۆ ئەوەی مافەكانی خۆمان وەربگرینەوە.
راشیگەیاند: ئەو پرسە پەیوەستە بەچارەنووسی پرسێكی نیشتمانیی و تەنها پرسی من نییە، بۆیە هەموو لایەك دڵنیا دەكەمەوە بەردەوام دەبم لەپارێزگاریكردن لەخاكی كوردستان، هەتا دڵۆپێك خوێنمان تێدابێت بەرگریی لەخاك و خەڵك دەكەین، ئەو زەویانەش كەبوونەتە كێشە زەوی كوردانەو پێویستە بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان.
لەبارەی بڕیارەكەی دادگای تاوانەكانی كەركوكیشەوە، محەمەد ئەمین، جوتیارە كوردەكە وتی: دڵنیام ئەو بڕیارە دەستێوەردانی تێداكراوەو ئەو بەڵگانەی خستوومانەتەڕوو لەدادگاییەكەدا، بەسە بۆ ئەوەی راستییەكان دەربخات كە سەربازەكەی عیراق هەوڵی خنكاندنی من دەدات، نەك من دەستدرێژییم كردبێتەسەری.
رۆژی 17ـەی شوباتی 2025 لە گوندی شەناغە، كاتێك سەربازەكە لە كاتی هەوڵدان بۆ دابەزاندنی محەمەد ئەمین لەسەر تراكتۆرەكەی، ملپێچەكەی ڕاكێشابوو، بەڵام دواتر سكاڵای لە دژی جووتیارەكە تۆمار كرد.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 17ـەی شوباتی 2025 لە گوندی شەناغە، كاتێك سەربازەكە لە كاتی هەوڵدان بۆ دابەزاندنی محەمەد ئەمین لەسەر تراكتۆرەكەی، ملپێچەكەی ڕاكێشابوو، بەڵام دواتر سكاڵای لە دژی جووتیارەكە تۆمار كرد، ئەمڕۆش دادگای كەركوك بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەی محەمەد ئەمین نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان دەركرد و بە پێبژاردنی بڕی یەك ملیۆن دینار سزای دا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

