riklam

قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان

کوردستان 04:00 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم

قوباد تاڵەبانی

ئەمڕۆ 26ی10ی2026 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بەشداریکرد، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژیریی دەستکردی دوبەی، کە کەسانی پسپۆڕ و کۆمپانیا و لایەنی پەیوەندیدار لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهانەوە ئامادەبوون.

لە فێستیڤاڵەکەدا، گفتوگۆی زۆر گرنگ کرا لەبارەی داهاتووی ژیریی دەستکرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و چۆنییەتی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.

هاوکات، قوباد تاڵەبانی  گفتوگۆی کرد لەگەڵ چەندین دامەزراوە و کۆمپانیای گرنگ بۆ ئەوەی بێنە کوردستان و هاوکاربن لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و ئەزموون و شارەزاییەکەیان هاوبەش بکەن لەگەڵ پسپۆڕان و ناوەند و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی کوردستان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket