riklam

مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە

ی ن ک 02:38 PM - 2026-10-26
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای ئەحمەد محەمەدی شاعیر راگەیاندنی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای ئەحمەد محەمەدی شاعیر

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 26ـی 10ـی 2026، وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی ئەدیب و شاعیری دیاری هاوچەرخی كورد ( ئەحمەد محەمەد ) ی كرد .

لەو سەردانەدا ، ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە رێزەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی كاك ئەحمەد محەمەد یان پرسییەوە هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .

ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە بایەخەوە باسییان لە بەرهەم و  شاكارە شیعرییەكانی كاك ئەحمەد محەمەد كرد وەك شاعیرێك كە بە تێكستە ناسك و بە پێزەكانی توانیوویەتی ببێتە شاعیری دڵخوازی گەورە هونەرمەندانی كورد و ئیلهامەكانی بە جۆرێكن لە هەر ئاستێكی تەمەن دا بیت خۆت دەبینیتەوە لە تێكستە شیعرییەكانیدا . لەم رووەوە ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال چەپكە گوڵی رێز و وەفاداری سەرۆك بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەكردوو پشتیوانییان بۆ دەربڕی .

لایخۆیەوە بەڕێز ئەحمەد محەمەد سوپاسی بەسەركردنەوەكەی كردوو روونیكردەوە ئەم ئیلهام و بەهرەیەی خودا بەخشیوویەتی پێمان بەڵێنەو داومە قەڵەم و خامەكەم تا كۆتایی لە خزمەتی گەل و نەتەوەكەمدا بەگەڕ بخەم .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket