riklam

ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند

جیهان 11:01 AM - 2026-10-26
نرخی نەوت PUKMEDIA

نرخی نەوت

بەهۆی ئارامبوونەوەی مەترسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی 2٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، نرخی نەوت زیاتر لە 2٪ دابەزی و بەشێک لەو دەسکەوتانەی هەفتەی ڕابردووی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی هیوایەک دروستبوو بۆ هێوربوونەوەی دۆخەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

نرخی نەوتی پرێنت بە ڕێژەی 1.88٪ دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 114 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی نەوتی خامی تەکساسی ئەمەریکی  بە ڕێژەی 2.17٪ دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 101 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

شارەزایانی بواری بازاڕ و ئابووری پێیان وایە ئەم دابەزینە کاتییە و هێشتا مەترسییەکانی سەر ئەو قەیرانی هوتووچۆی گەرووی هورمزەو پێگەی سەرەکیی ئێران و سعودیە لە ئارادان، و پێشبینی دەکرێت بازاڕ هەر بە ناسەقامگیری بمێنێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket