riklam

لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت

کوردستان 03:28 PM - 2026-10-27
پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل PUKMEDIA

پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل

قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری نرخی دیاریکراوی پارکەکانی ئوتۆمبێل دەکات و بەپێی شوێن و هەبوونی خزمەتگوزاری نرخەکان جێگیردەکات.

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەرێگای لیژنە هاوبەشەکانەوە چاودێری نرخی دیاریکراوی پارکەکانی راگرتنی ئوتۆمبێل دەکات و هۆشیاری دەداتە خاوەنی گەراجەکانی ئۆتۆمبێل و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری دیاریکردنی نرخەکان دەکاتەوە.

لەو بارەیەشەوە بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: نرخەکانی راگرتنی ئوتۆمبێل لە پارکەکانی ئۆتۆمبێلدا بۆ ماوەی پێنج سەعات بەم شێوەیە دیاریکراون، پارکی زەوی گڵ: 1000 دینار، پارکی کۆنکرێت و سەرداپۆشراو: 1250دینار، پارکی داخراو: 1500دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە دوای تێپەڕبوونی پێنج سەعات، نرخەکان دەبنە دووهێندە.

هەروەها جەختی کردەوە، کە بەکارهێنانی شەقام و شۆستەکان بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و دانانی کامێرای چاودێریش لە تەواوی پارکەکاندا کراوەتە مەرجێکی سەرەکی.

سەبارەت بە سزای سەرپێچیکاران، بابان ئەحمەد هۆشیاری دا کە هەر خاوەن پارکێکی ئۆتۆمبێل ڕێنماییەکان پێشێل بکات و نرخی زیاد لە شۆفێران وەربگرێت، ڕووبەڕووی سزای دارایی توند دەبێتەوە کە لە 50 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا پێنج ملیۆن دینار، تەنانەت لەئەگەری بەردەوامی سەرپێچی مۆڵەتی کارکردنی لێ دەسەندرێتەوە.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان دەشڵێت: "ئەم بڕیارە ڕێنماییەکی نوێ نییە، بەڵکو پێشتر لە ساڵی 2021 دا بڕیاری لێدراوە و تەواوی پارکەکان پێی پابەند کراون، بەڵام بەردەوام چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت بۆ ڕێگری لە هەر سەرپێچییەک.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket