riklam

ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو

جیهان 09:05 AM - 2026-10-27
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا reuters

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

جیهانى ئەمریكا كۆماری ئیسلامی ئێران

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: ئاگربەستی هاوینی رابڕدوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بووە و بەمزووانە رووبەڕووبوونەوەی نێوانمان کۆتایی دێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا بۆ هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس کە بڕیارە لە 3ـی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، رایگەیاند: رازی بووین لەسەر ئاگربەستێکی کورتخایەن کە زۆرم بە دڵ نەبوو، پێم وابوو بەفیڕۆدانی کاتە، رێگەمان دا بە چەند کەشتییەک لە گەروی هورمزەوە تێپەڕبن، دەمانویست باش بین، بەڵام ئێستا تا ئەو شوێنەی من ئاگادار بم، هەر بەفیڕۆدانی کات بووە.

راشیگەیاند: ئەمریکا هیچ هەڵبژاردنێکی تری نەبووە، دەبوو ئەم کارە زۆر پێشتر ئەنجامبدرایە و ئەوەشی ئێستا رودەدات زۆر بە خێرایی کۆتایی دێت.

لەلایەکی ترەوە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر جەختی لە بەردەوامی پەیوەندییە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ واشنتۆن لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە کردبووەوە و ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەمریکا هەوڵدەدات مەرجی نوێ بۆ پێشنیازەکەی ئێران سەبارەت بە ئاگربەست و رێگەدان بە کردنەوەی هورمز زیاد بکات.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، کە هەوڵە دیبلۆماسییەکان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی رووبەڕوبوونەوەی سەربازی فراوان بەردەوامن، دوێنێ تاران میوانداری دانوستاندنی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای سعودیە و پاکستان و تورکیا کرد بە مەبەستی هێورکردنەوەی گرژییەکان و پێکهێنانی کەناڵی دانوستاندن.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket