riklam

پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون

کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26
كۆنگرەی رۆژنامەوانیی پارێزگاری هەڵەبجە PUKMEDIA

كۆنگرەی رۆژنامەوانیی پارێزگاری هەڵەبجە

هەڵەبجە

بڕیارە رۆژی چوار شەممە، فێستیڤاڵی هە نار و پایزی هەڵەبجە بە بەشداریی بەرفراوانی جوتیاران و خاوەنكاران بەڕێوەبچێت، پارێزگاری هەڵەبجەش جەخت لە تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییەكان و دابینكردنی ئاسانكاری بۆ گەشتیاران دەكاتەوە.

ئەمڕۆ 26ی 10ی 2026، نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئامادەكارییەكانی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە رایگەیاند: ئامادەكاریی تەواو بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە كراوەو چاوەڕوانی هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران دەكەین.

وتیشی: گونجاوترین كاتمان بۆ فێستیڤاڵەكە هەڵبژاردووە، بەشێوەیەك تەنها یەك رۆژ باران دەبارێت و پاسی گواستنەوەی گەشتیارانمان لەسەرەتای هاتنە ناو پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەو گەشتیارانە دابین كردووە كە نایانەوێت ئۆتۆمبێلەكانیان بهێننە ناو هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە هەر چوار رۆژەكەدا چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت و جگە لە هەنار، خانمان بەرهەمە دەستیی و خواردنەكانیان و جوتیارانیش بەروبومە جۆراوجۆرەكانیان نمایشدەكەن. 

پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی: سوپاسی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەكەین كە هەمیشە پاڵپشت و هاوكاری جوتیاران و پارێزگای هەڵەبجە بووە.

ئەوەشی خستەڕوو: داوایان لە وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم  كردووە ئەو دوو رۆژەی فێستیڤاڵەكە كە دەوام هەیە بكرێتە پشوو و چاوەڕێی وەڵام دەكەین.

بڕیارە رۆژی 28ی 10ی 2026، فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەستپێبكات و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket