riklam

ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا

کوردستان 05:09 PM - 2026-10-26
بەڕێوەچوونی کۆڕێک لە زانکۆی سلێمانی راگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی

بەڕێوەچوونی کۆڕێک لە زانکۆی سلێمانی

سووریا

ئیلهام ئەحمەد سیاسەتمەداری کورد، لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕێکدا کە ئەمڕۆ لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوا گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، رایگەیاند: لە ڕابردوودا کورد وەک گەلێک لە چوارچێوەی سووریا ناسراو نەبوون، بەڵکو روبەڕووی سەرکوتکردن دەبوونەوە و یاسای نادادپەروەرانەیان بەسەردا دەسەپێنرا، بەڵام ئەمڕۆ گەیشتوونەتە قۆناغی سەلماندنی بوونی خۆیان.

هاوکات باسی لە دۆخی پەروەردە و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی کرد و جەختی لەڕەتکردنەوە و دوورخستنەوەی کورد لە سیستەمی پەروەردە یان بێبەشکردنیان لە مافەکانیان کردەوە و رایگەیاند: زمانی کوردی لە گۆڕانکارییە نوێیەکانی سیستەمی پەروەردەدا پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە و دەبێت وەک مافێکی ڕەوا لە دەستووردا بناسرێت.

سەبارەت بە پرۆسەی یەکخستن، ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک هێزێکی سەرەکی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەشداری دەکەن و گۆڕانکاریش لە بەڕێوەبردنی خۆسەریدا روویداوە، بەڵام بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیارداندا هێشتا لاوازە و حکومەتی کاتی رێگە بە ژنان نادات بە تەواوی و بە شێوەیەکی کاریگەر رۆڵی خۆیان بگێڕن.

ئەو سیاسەتمەدارەی کورد راشیگەیاند: بۆ ڕێکخستنەوەی وڵات بە شێوەیەک کە ڕۆڵی کوردی تێدا مسۆگەر بکرێت، پێویستە 20 لە سەدی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ نوێنەرانی کورد تەرخان بکرێت و کۆمیتەیەک پێکبهێنرێت بۆ دیاریکردنی ماف و ڕۆڵی کورد، بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستن، هەروەها داوای بەردەوامبوون لە کارکردن لەسەر کێشە و بابەتەکانی ژنان و دابینکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی یەکسان بۆ هەمووان بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket