riklam

تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد

کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26
بەشێک لە مەراسیمی گواستنەوەکە PUKMEDIA

بەشێک لە مەراسیمی گواستنەوەکە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2026، ڕێوڕەسمی جیابوونەوەی سەربازیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) و تێکەڵکردنیان بە دەزگا فەرمییەکانی عێراق دەستی پێکرد و بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانیش لە چیای شنگال ڕادەستی دەسەڵاتدارانی فیدراڵی کران.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بەسەر چەند پێگەیەکی گرنگدا گرتووە و کۆنتڕۆڵی مەیدانیی چەند خاڵێکی سەربازییان لە قەزاکە وەرگرتووە، ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتی فیدراڵیدایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا.

هاوکات حکومەت جەختی لەسەر پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانی پێکهاتەی ئێزیدی کردووە، هەروەها بەڵێنیدا کە تەواوی مافەکانیان بپارێزێت، قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە و قەزای شنگال ئاوەدان بکاتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket