riklam

ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات

کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26
چوار دەبە ماددەی کریستاڵی شل دەزگای ئاسایشی هەرێم

چوار دەبە ماددەی کریستاڵی شل

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت و دەستبەسەر 87 لیتر ماددەی کریستاڵدا دەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، لە 23-10-2026 دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێک لەیەکێک لەبازگەکانی سنووری سلێمانی توانیمان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەین و دەستبگرین بەسەربڕی (87) لیتر ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ کەبەشێوەی شل کرابووە چوار دەبەوە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات.

ئاماژەی بەوەشداوە: تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket