ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26
راگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی
شاری سلێمانی
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی
سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەئێستادا سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری
گشتیدایە، دەشڵێت: هیچ رێگرییەک لەبەردەم تۆمارکردنی خانوو شوقە و یەکە بۆ خەڵکی
ناوەڕاست و خواروی عیراق نییە بەڵکو پرۆسەکە بەردەوامە و دڵنیایش دەدەم ئەوانەی
لەپێشووشدا موڵکیان بە ناوی خۆیانەوە تۆمارکردووە هیچ کێشەیەکی یاساییان بۆ دروست
نابێت.
ئامانج جەلال بەڕێوەبەری
گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: سەرەڕای قەیرانی
جەنگ و ئاڵۆزی ناوچەکە، دوو ساڵی زۆرباش لەبواری وەبەرهێنان و پێدانی مۆڵەت بەڕێدەکەین
و دەتوانین بڵێین پرۆسەی وەبەرهێنان لە شاری سلێمانی سەقامگیر و سەرکەوتووە،
پەرەیەکی زۆر بە سەرجەم سێکتەرەکان دراوە بە تایبەت سێکتەری گەشتیاری و پیشەسازی،
کە ئەم هەنگاوانەش بۆ پاڵپشتییەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم دەگەڕێتەوە
و هاوکارێکی باشمانە بۆ لابردنی لەمپەڕەکان و کەمکردنەوەی رۆتینەکان، جگە لە
هاوکاری بەردەوامی ئیدارەی خۆجێی شاری سلێمانی، خۆشبەختانە لەئێستادا سلێمانی
لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە.
سەبارەت رێگرییکردن لە خەڵکی
ناوەڕاست و خواروی عیراق بۆ تۆمارکردنی خانوو شوقە و یەکە بە ناوی خۆیانەوە ئاماژەی
بەوەکرد: دادگای کارگێڕی سلێمانی بڕیارەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی پارێزگاری
پێشووهەبووە، دواجاریش روونکردنەوەیەکی تەواو لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانییەوە
دراوە، کە هیچ رێگرییەک لەبەردەم تۆمارکردنی خانوو شوقە و یەکە بۆ خەڵکی ناوەڕاست
و خواروی عیراق نییە، بەڵکو پرۆسەکە بەردەوامە و دڵنیایش دەدەم ئەوانەی لەپێشووشدا
موڵکیان بە ناوی خۆیانەوە تۆمارکردووە هیچ کێشەیەکی یاساییان بۆ دروست نابێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
بڕێکى زۆر دۆلارى کاش گەیشتە عیراق
01:44 PM - 2026-10-27
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
01:20 PM - 2026-10-27
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
01:07 PM - 2026-10-27
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
10:52 AM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26 -
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
کوردستان 05:09 PM - 2026-10-26 -
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
کوردستان 04:00 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
ی ن ک 02:38 PM - 2026-10-26







دابەزێنە

