بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27
PUKMEDIA
چرا حسێن
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی
بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی "خانمی پێشەنگ لە کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری و
پەیوەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بەدەستهێنا و ئەمەش پێگەی سەرکردایەتیی
عێراقی دەخاتە سەر سەکۆی ناوچەکە.
چرا حسێن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری
بەشی بازرگانیی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، کە پێشەنگی دابینکردنی خزمەتگوزاریی
پەیوەندیکردن و دیجیتاڵییە لە عێراق، خەڵاتی "خانمی پێشەنگ لە کەرتی
تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان (ICT) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بەدەستهێنا،
ئەمەش لە میانی بیستەمین خولی لوتکەی سەرکردەکانی تێلیکۆم ڕیڤیو (Telecom Review Leaders' Summit) لە دوبەی، کە یەکێکە
لە دیارترین بۆنە ساڵانەییەکانی کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان لەسەر
ئاستی جیهان.
خەڵاتەکە لە مەراسیمی دابەشکردنی
خەڵاتە نایابەکانی (Excellence Awards)ـی لوتکەکەدا پێشکەش کرا، کە تێیدا براوەکان لەلایەن لیژنەیەکی
نێودەوڵەتیی پێکهاتوو لە پازدە پسپۆڕی بوارەکەوە هەڵبژێردران، وەک ڕێزلێنانێک بۆ
ئەوانەی کە گرووپی (Telecom Review) وەک باشترین لەنێو باشترینەکاندا لە سەرانسەری کەرتەکەدا وەسفیان
دەکات، لە ئاستی ئەدای کۆمپانیاکانەوە تا دەگاتە توانستە تاکە کەسییەکان.
ئەم ڕێزلێنانە گرنگییەکی تایبەتی
هەیە بۆ ئاسیاسێڵ، چونکە ڕێز لە سەرکردەیەک دەگرێت کە لە ناوخۆی کۆمپانیاکەدا
گەشەی کردووە و ئەمڕۆ ئاڕاستەی ستراتیژی بازرگانی دەکات کە خزمەت بە زیاتر لە 20
ملیۆن بەشداربوو دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، هاوکات گوزارشت لە ژینگەیەکی کارکردن
دەکات کە تێیدا پاڵپشتیکردنی خانمان بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکان بووەتە بنەمایەکی
جێگیر و چەسپاو.
لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەم
دەستکەوتە، عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: ئێمە شانازی
بە چراوە دەکەین، ئەم خەڵاتە هی خۆیەتی و بە لێهاتوویی خۆی بەدەستی هێناوە، لە
هەمانکاتیشدا ڕەنگدانەوەی ناسنامەی ئێمەیە وەک کۆمپانیایەک، لە ئاسیاسێڵ،
بەرەوپێشبردنی خانمان بەشێکە لە شێوازی کارکردنمان، چ لەناو تیمەکانماندا و چ لە
سەرانسەری وڵاتدا لە ڕێگەی پڕۆگرامەکانمانەوە، پیرۆزبایی ئەم ڕێزلێنانەی لێ
دەکەین.
بە وەرگرتنی ئەم ڕێزلێنانە، خانمێکی
عێراقی دەچێتە پاڵ دیارترین ناوەکانی کەرتی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان
لە ناوچەکەدا، بە هەمان ڕۆحییەتەوە، ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە وەبەرهێنان لە
بەرەوپێشبردنی خانمانی عێراق، لە ناوخۆی کۆمپانیاکە و لە سەرانسەری کۆمەڵگەدا، لە
ڕێگەی ڕەخساندنی دەرفەتی ڕاستەقینەوە بۆ فێربوون، گەشەکردن و سەرکردایەتیکردن. ئەم
دەستکەوتە ئەو پابەندبوونە بەرەوپێش دەبات و دەروازەکان زیاتر واڵا دەکات بە ڕووی
ئەو خانمانەی لە داهاتوودا دێنە پێشەوە. ئەمە ساتێکی پڕ لە شانازییە بۆ ئاسیاسێڵ و
تەواوی وڵات.
ئاسیاسێڵ
دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە
دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی زیاتر لە 20 مليۆنە، ئاسياسێڵ
وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێندراوە لە عێراق و یەکەمین
کۆمپانیایە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دادەپۆشێت، ئاسیاسێڵ
خزمەتگوزارییەکانی 4G+ بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و
تۆڕەکەشى زیاتر لە 99.06٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئاسیاسێڵ بەردەوامە
لە ڕابەرایەتیکردنی بواری پەیوەندییەکان و وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تەرمی دوو منداڵەكە بەخاك سپێردرا
12:00 PM - 2026-10-28 -
فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
11:44 AM - 2026-10-28 -
کۆنگۆ.. ژمارەی تووشبووانی ئێبۆلا 10 هەزارى تێپەڕاند
10:55 AM - 2026-10-28 -
بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
10:45 AM - 2026-10-28
ئەمانەش ببینە
وردبینیكردنی لیستی مووچەی هەرێم كۆتایی دێت
10:13 AM - 2026-10-28
هێرشەكان بۆسەر سعودیە نرخی نەوت بەرز دەكەنەوە
09:14 AM - 2026-10-28
لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی تەرمی دوو منداڵەکە دەگەڕێنرێنەوە سلێمانی
11:03 PM - 2026-10-27
عیراق بەشداری لوتکەی وڵاتانی هەناردەی گازی سروشتی لەڕوسیا دەکات
09:51 PM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی داوای دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم دەکات
کوردستان 05:42 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
جیهان 05:21 PM - 2026-10-27 -
دادگای فیدڕاڵی: کەسانی بیانی دەتوانن موڵک بکڕن و وەبەرهێنان بکەن
عیراق 04:43 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
کوردستان 03:28 PM - 2026-10-27 -
بڕێکى زۆر دۆلارى کاش گەیشتە عیراق
عیراق 01:44 PM - 2026-10-27 -
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27





.webp)

دابەزێنە

