riklam

کۆنگۆ.. ژمارەی تووشبووانی ئێبۆلا 10 هەزارى تێپەڕاند

جیهان 10:55 AM - 2026-10-28
توشبوانى ئیبۆلا CGTN Africa

توشبوانى ئیبۆلا

جیهانى تەندروستى

ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە داتاكانی پەیمانگەی تەندروستیی گشتیی كۆماری كۆنگۆی دیموکرات بڵاویکردەوە، ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوی ڤایرۆسی ئێبۆلا لەو وڵاتە گەیشتووەتە سەرووی 10 هەزار حاڵەت، لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لە بارەی مەترسیی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسەکە بۆ سەر وڵاتانی دیکەی کیشوەری ئەفریقا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.

بەگوێرەی ئامارە رەسمییەکانی تەندروستیی کۆنگۆ، تا ئێستا 10 هەزار و 60 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 887 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە بەمەش زۆرترین زیانی گیانی و تەندروستی بەر ئەو وڵاتە کەوتووە.

شارەزایانی زانستى پزیشکی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسى ئێبۆلا تەنها لە ڕێگەی گرتنەبەری کۆمەڵێک هەنگاوی خێرا و هەمەلایەنەوە دەکرێت، لەوانەش دۆزینەوەی بەپەلەی تووشبووان، کەرەنتینەکردنی توندیان، بەدواداچوونی ورد بۆ کەسانی بەرکەوتوو و چڕکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە پێناو ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پەتاکە.


PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket