riklam

بەهۆى گەردەلولەوە 180هەزار کەس لە هندستان ماڵەکانیان جێهێشت

جیهان 01:03 PM - 2026-10-28
هندستان ndtv

هندستان

هندستان

بەهۆی نزیکبوونەوەی گەردەلوولی توندی "ئارناب" لە کەناراوەکانی هیندستان، زیاتر لە 180 هەزار کەس لە هەردوو هەرێمی ئەندرا پرادێش و ئودیشا گوازراونەتەوە شوێنی سەلامەت.

بەهۆى نزیکبوونەوەی گەردەلوولی "ئارناب" لە هندستان لە زیاتر لە 180 هەزار کەس لە هەریەکە لە هەرێمەکانی ئەندرا پرادێش و ئودیشا لە هندستان ماڵەکانیان جێهێشت و بۆ شوێنى سەلامەت و پارێزراو گوازرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هیندستان گەردەلوولەکەی لە وەکو "گەردەلوولە توندە بەهێزەکان، باس کردووە، کە  گەردەلولەکە پێش وادەی چاوەڕوانکراو دەستی بە گەیشتن بە وشکانی کرد.

پێشبینی خێرایی با دەکەن کە لە نێوان 115 بۆ 125 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بێت، لەگەڵ بەهێزبوونی باهۆزەکە کە خێراییەکەی دەگاتە 140 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، هەروەها ئەگەری هەیە بەرزبوونەوەی ئاوی دەریا بگاتە نێوان 1 مەتر بۆ 1.5 مەتر لە سەروو ئاستی ئاساییەوە، کە ئەمەش مەترسیی ژێرئاوکەوتنی ناوچە نزمەکانی لێ دەکرێت.

بە گوێرەى زانیارییەکان هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە، بەڵام گەردەلوولەکە بووەتە هۆی کەوتنی دارەکان، پچڕانی کارەبا، داخستنی خوێندنگاکان، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی گەشتە شەمەندەفەر و ئاسمانییەکان، لە هەمان کاتدا، کارکردن لە سێ فڕۆکەخانە ڕاگیراوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket