riklam

تەرمی دوو منداڵەكە بەخاك سپێردرا

کوردستان 12:00 PM - 2026-10-28
تەرمی دوو منداڵەكە بەخاك سپێردرا PUKMEDIA

تەرمی دوو منداڵەكە بەخاك سپێردرا

كوردستان

تەرمی ئەو دوو منداڵە بەخاك سپێردرا، كە لەڕووباری مەریج گیانیان لەدەستدا و لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی گەڕێندرانەوە بۆ سلێمانی.

لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، تەرمی هەریەك لە هەریاد هەرێمی تەمەن 10 ساڵان و مێلا هەرێمی تەمەن شەش ساڵان گەڕێندرانەوە بۆ شاری سلێمانی كە رۆژی 14ی 10ی 2026، لەڕووباری مەریج لەسەر سنووری توركیا و یۆنان گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆش 28ی 10ی 2026، هەر لە سلێمانی تەرمەكانیان بەخاك سپێردرا.

ئەمەش لەكاتێكدایە، تەرمی منداڵی سێیەمی هەمان خانەوادە هێشتا نەدۆزراوەتەوەو گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket