riklam

هێرشەكان بۆسەر سعودیە نرخی نەوت بەرز دەكەنەوە

جیهان 09:14 AM - 2026-10-28
نەوت ميدياكان

نەوت

نرخی نەوت

دوای دوو ڕۆژ لە دابەزین، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 115 دۆلارو نەوتی خاوی تێكساسیش بە زیاتر 101 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ 28ی 10ی 2026، گرێبەستەكانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بۆ یەك بەرمیل بەڕێژەی 1.5% بەرزبووەوەو گەیشتە 115 دۆلارو 54 سەنت، هاوكات گرێبەستەكان بۆ بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تێكساس گەیشتە 101 دۆلار و 39 سەنت.

ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە دێت، كە حوسییەكان دوێنێ سێشەممە رایانگەیاند: پاڵاوگەيەكی نەوتیان لە سعودیە كردووەتە ئامانج، كە گەورەترین پاڵاوگەی وڵاتەكەیە، ئەمەش لە كاتێكدا بوو كە تەنها رۆژێك پێشتر بەرپرسانی سعودیە، توركیا و پاكستان لە تاران كۆبوونەوەیەكیان بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و ئارامی ناوچەكە ئەنجام دابوو.

شارەزایانی ئابووری و شرۆڤەكارانی كۆمپانیای (ING) ئاماژە بەوە دەكەن كە بازاڕەكان لە ئێستادا بە قۆناغێكی نائارامدا تێپەڕ دەبن و چاوەڕێی كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی ئەمریكا لە 3ی تشرینی دووەم دەكەن، تاوەكو ڕووناكی زیاتر بكەوێتە سەر هەڵوێستی سیاسی و سەربازیی ئەمریكا بەرامبەر بە دۆخی ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket