ترەمپ: پشتیوانی نەتانیاهۆ بووم بۆ سەركەوتنی
جیهان 11:30 AM - 2026-10-28
Reuters
ئامادەکارییەکان پێش بەڕێوەچوونی دەنگدانی پەرلەمانيی ئیسرائیل
بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، حزبەكەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بە بەدەستهێنانی 55 كورسی لەپێشەنگی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی وڵاتەكەدایە، لە كاتێكدا پێشبینی دەكرێت حزبی ئۆپۆزسیۆن بە سەركردایەتی گادی ئایزنكۆت، سەرۆك ئەركانی پێشووی سوپا، 50 كورسی بەدەستبهێنێت.
دوای هەژماركردنی 48.4% ی دەنگەكان، پێشبینی دەكرێت ئەو پارتانەی كە لەلایەن وڵاتە عەرەبییەكانەوە پشتگیری دەكرێن 15 كورسییەكەی دیكەی پەرلەمانی ئیسرائیل ببەنەوە كە لە 120 كورسی پێكهاتووە، بەمەش هەردوو حزبە سەرەكییەكە دوورن لە بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی پەرلەمان كەپێویستی بە 61 كورسی هەیە، هەرچەندە تائێستا ژمارەكان كاتیین و لەگەڵ بەردەوامبوونی پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان ئەگەری گۆڕانیان هەیە.
راپرسییەكانی سەر سندوقی دەنگدان كە دوای كۆتاییهاتنی دەنگدان دوێنێ سێشەممە بڵاوكرانەوە، لەسەرەتادا ئاماژەیان بە كێبڕكێیەكی زۆر نزیك دەكرد، پێشبینییەكان لەنێوان یەكسانبوون و سەركەوتنێكی كەمی حزبەكەی نەتانیاهۆدا بوون، دواتر ئەنجامە رەسمییە سەرەتاییەكان نیشانیاندا كە حزبەكەی نەتانیاهۆ لەپێشەوەیە، ئەگەرچی هیچ لایەنێكیان كورسی پێویستیان بۆ پێكهێنانی حكومەت بە سەربەخۆیی بەدەستنەهێنابوو.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، پشتیوانییەكەی خۆی بۆ نەتانیاهۆ بە هۆكاری سەرەكی زانیوە كە هاوكار بووە لەوەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامێكی باشتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا لە هەڵبژاردنەكاندا بەدەستبهێنێت.
ئەمڕۆ 28ی 10ی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەپۆستێكدا لە پلاتفۆرمی (Truth Social) راگەیەندراوێكی (ئێرڤینگ شوارتز Schwartz)ی بڵاوكردەوە كە تێیدا بانگەشەی ئەوە دەكرێت پشتیوانییەكەی ترەمپ رێڕەوی هەڵبژاردنەكەی گۆڕیوە.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: كاتێك سەرۆك ترەمپ پشتیوانی لە نەتانیاهۆ كرد، ئاڕاستەی رووداوەكان بەتەواوی گۆڕاو ئاماژەی بەوەش كردبوو ئەوەی وەك شكستی یەكلاكەرەوە دەردەكەوت، بوو بە كێبڕكێیەكی نزیك، یان بە ئەگەری زۆرەوە سەركەوتن بۆ نەتانیاهۆ.
هەروەها پۆستەكە ستایشی مەبەستەكانی ترەمپی كردبوو بەرامبەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیسرائیل و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ، لە قسەكانیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان رایگەیاند: كە پێیوایە پشتیوانییەكەی هاوكاری نەتانیاهۆی كردووەو لەدوای هەڵبژاردنەكەشەوە تا ئێستا قسەی لەگەڵ نەتانیاهۆ نەكردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، پێش ئەنجامدانی دەنگدان بە ئاشكرا پشتیوانی لە نەتانیاهۆ كرد و وەك سەركردەیەكی بەهێز و هاوبەشێكی سەرەكی بۆ واشنتن وەسفی كرد، بەتایبەتی لە روبەڕوبوونەوەی ئێراندا، هاوكات لە پۆستێكی (Truth Social)دا لە 18ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)، پشتگیری تەواوەتی خۆی بۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل راگەیاند و داوای لە دەنگدەران كرد پشتیوانی لێبكەن.
بەپێی ئامارە بڵاوكراوەكان، رێژەی بەشداریی لە دەنگداندا گەیشتووەتە 77.7%، كە بەرزترین ئاستە لە زیاتر لە دوو دەیەی ڕابردوودا، لەكاتێكدا بەردەوامبوونی پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت دابەشبوونی كورسییەكان بگوڕێت پێشئەوەی ئەنجامە كۆتاییەكان رابگەینرێن.
PUKMEDIA سەرچاوەكان.. رۆیتەرز، تایمز ئۆف ئیسرائیل و ئەی پی (AP)
هەواڵی زیاتر
-
تەرمی دوو منداڵەكە بەخاك سپێردرا
12:00 PM - 2026-10-28 -
فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
11:44 AM - 2026-10-28 -
کۆنگۆ.. ژمارەی تووشبووانی ئێبۆلا 10 هەزارى تێپەڕاند
10:55 AM - 2026-10-28 -
بارانبارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
10:45 AM - 2026-10-28
ئەمانەش ببینە
بەهۆى گەردەلولەوە 180هەزار کەس لە هندستان ماڵەکانیان جێهێشت
01:03 PM - 2026-10-28
ترەمپ: پشتیوانی نەتانیاهۆ بووم بۆ سەركەوتنی
11:30 AM - 2026-10-28
وردبینیكردنی لیستی مووچەی هەرێم كۆتایی دێت
10:13 AM - 2026-10-28
هێرشەكان بۆسەر سعودیە نرخی نەوت بەرز دەكەنەوە
09:14 AM - 2026-10-28
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 05:57 PM - 2026-10-27 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم دەکات
کوردستان 05:42 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
جیهان 05:21 PM - 2026-10-27 -
دادگای فیدڕاڵی: کەسانی بیانی دەتوانن موڵک بکڕن و وەبەرهێنان بکەن
عیراق 04:43 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
کوردستان 03:28 PM - 2026-10-27 -
بڕێکى زۆر دۆلارى کاش گەیشتە عیراق
عیراق 01:44 PM - 2026-10-27 -
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27






دابەزێنە

