سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
جیهان 05:21 PM - 2026-10-27
میدیاکان
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا
سەرۆکی روسیا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی هەڵسەنگاندن
بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە پرۆژەکانی وزە لە ناوچەی
جەمسەری باکوور دەکات،دەشڵێت: روسیا لە یەدەگی
غازی سروشتیدا لە پلەی یەکەمی جیهاندایە و لە بەرهەمهێنانیشدا لە پلەی دووەمدایە
لە وتارێکیدا لە هەشتەمین لوتکەی کۆڕبەندی
وڵاتانی هەناردەکاری غاز کە لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا
ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هاوکاریی تەکنەلۆژی لە بواری غازی
سروشتیدا و هەروەها ئامادەیە ئەو تەکنەلۆژیایانەی پەرەی پێداون، لەگەڵ وڵاتانی
دیکەدا هاوبەشی پێبکات.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکی روسیا
رایگەیاند: تا ماوەیەکی پێش ئێستا هاوبەشەکانمان لە ئەوروپاوە لە کێڵگەکانماندا
لەگەڵمان کاریان دەکرد، لە کاتێکدا هاوبەشە چینییەکانیشمان بەردەوامن لە کارکردن،
لە ئێستاشدا هەڵسەنگاندن بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا دەکەین.
هاوکات ئاماژەی بە پێگەی وڵاتەکەی لە بازاڕی
جیهانیدا کرد و رایگەیاند، روسیا لە یەدەگی غازی سروشتیدا لە پلەی یەکەمی
جیهاندایە و لە بەرهەمهێنانیشدا لە پلەی دووەمدایە، هەروەها بەردەوامە لە
بەهێزکردنی سەربەخۆیی تەکنەلۆژی لە کەرتی وزەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی باڵای مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری میدیاکارێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
05:57 PM - 2026-10-27 -
سەرۆکی روسیا: هەڵسەنگاندن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەکەین
05:21 PM - 2026-10-27 -
لە سلێمانی نرخی پارکی راگرتنی ئۆتۆمبێل جێگیردەکرێت
03:28 PM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
09:26 AM - 2026-10-27
ئەمانەش ببینە
دادگای فیدڕاڵی: کەسانی بیانی دەتوانن موڵک بکڕن و وەبەرهێنان بکەن
04:43 PM - 2026-10-27
بڕێکى زۆر دۆلارى کاش گەیشتە عیراق
01:44 PM - 2026-10-27
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
01:20 PM - 2026-10-27
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
01:07 PM - 2026-10-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی دارایی: بەزووترین کات مووچەی مانگی 10 دابیندەکرێت
کوردستان 01:20 PM - 2026-10-27 -
وەزیری رۆشنبیری: پشتیوانی مانەوە و گەشەکردنی بەشی کوردین لە بەغداد
کوردستان 01:07 PM - 2026-10-27 -
ئەمڕۆ 26هەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت
جیهان 10:52 AM - 2026-10-27 -
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانیی ئاسیاسێڵ خەڵاتی خانمی پێشەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا
کوردستان 09:26 AM - 2026-10-27 -
ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
جیهان 09:05 AM - 2026-10-27 -
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
کوردستان 10:03 PM - 2026-10-26 -
لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەمیشە ڕەخنەو ڕای جیاوازی قبوڵ بووە
کوردستان 07:38 PM - 2026-10-26 -
فێرکردنی زمانی کوردی لە ڕێگەی چوار کارامەییە سەرەکییەکەوە
بیروڕا 05:34 PM - 2026-10-26







دابەزێنە

