riklam

فراکسیۆنی یەکێتی داوای دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم دەکات

کوردستان 05:42 PM - 2026-10-27
هەرێم کەمال ئاغا PUKMEDIA

هەرێم کەمال ئاغا

فراکسیۆنی یەکێتی داوای دابینکردنی بڕی 250 ملیۆن لیتر بۆ پارێزگاکانی هەرێم دەکات و لەماوەی داهاتوودا رێکارەکانی ناردنی نەوتەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، داواشدەکات  موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2027  وخەرجکردنی لە وادەی خۆی هاوشێوەی موچەخورانی عیراق گەرەنتی بکرێت.

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: پاڵپشت بە داتای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەک فراکسیۆنەکەمان لە نوسراوێکدا داوای نەوتی سپیمان بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

وتیشی: لە نوسراوەکەدا داوای بڕی 110 ملیۆن لیتر نەوتمان کردووە بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بڕی 140 ملیۆن لیتریش بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک.

ئاماژەی بەوەشکرد، نوسراوەکەمان لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە وەڵام دراوەتەوەو وەزارەتی نەوت راسپێردراوە بە دابینکردنی نەوتەکە و لەماوەی داهاتوودا رێکاری پێویست بۆ ناردنی نەوتەکە لەکاتی خۆیدا دەگیرێتەبەر.

هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 317 ملیۆن و 590 هەزارو 800 لیتر نەوت هەیە بۆئەوەی بەسەر ماڵاندا دابەشی بكات،  بەشێوەیەك ئەگەر بۆ هەر خێزانێكی ناوشار لەساڵەكەدا بڕی 200 لیترو بۆ دەرەوەی شاریش بڕی 400 لیتر نەوت دابین بكات.

هەروها لە نوسراویکی تردا فڕاکسیۆنی یەکێتی داوی کرد موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و موچەی خانەنشینان و هاوکاری کۆمەڵایەتی و موچەی کەم ئەندامان لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2027  و خەرجکردنی لە وادەی خۆی هاوشێوەی موچەخورانی عیراق زامنبکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket