riklam

وردبینیكردنی لیستی مووچەی هەرێم كۆتایی دێت

کوردستان 10:13 AM - 2026-10-28
دراوی عیراقیدراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقیدراوی عیراقی

مووچە

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ پڕۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆران بەتەواوی كۆتایی دێت و دوای ئەوەش پڕۆسەی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم دەستپێدەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە پڕۆسەی وردبینیكردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بەتەواوی كۆتایی پێبهێندرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەكارییەكان جێبەجێكراون و راستەوخۆ دوای كۆتاییهاتنی وردبینییەكە، پڕۆسەی تەمویلكردن و ناردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای ناردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مووچەخۆران رادەگەیەنێت راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكات.

رۆژی 8ی 10ی 2026، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوەو بە چوار رۆژ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشكرا.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket