riklam

رێبوار تەها جەخت لە ئاوەدانكردنەوەی كەركوك دەكاتەوە

کوردستان 01:12 PM - 2026-10-28
رێبوار تەها، محەمەد سەمعان و ئەنیل بورا ئینان، باڵیۆزی توركیا لە عیراق PUKMEDIA

رێبوار تەها، محەمەد سەمعان و ئەنیل بورا ئینان، باڵیۆزی توركیا لە عیراق

كەركوك

لە دیدارێكدا لەگەڵ باڵیۆز و وەبەرهێنەرانی توركیا، رێبوار تەها جەختی لە گرنگی فراوانكردنی هاوكاریی هاوبەش كردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی گەشەپێدانی ئابووری و پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە.

رێبوار تەها جێگری یەكەمی پارێزگاری كەركوك و محەمەد سەمعان ئاغا، وەزیری دەوڵەت، پێشوازییان كرد لە ئەنیل بورا ئینان، باڵیۆزی توركیا لە عیراق و ژمارەیەك لە بازرگان و وەبەرهێنەرانی توركیا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و یاریدەدەر و راوێژكاران.

لە دیدارەكەدا، جێگری یەكەمی پارێزگار جەختی لە گرنگی فراوانكردنی ئاستی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش كردەوە بە شێوازێك كە خزمەت بە گەشەپێدانی ئابووری و ئاوەدانكردنەوەی كەركوك بكات.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket