riklam

لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی تەرمی دوو منداڵەکە دەگەڕێنرێنەوە سلێمانی

کوردستان 11:03 PM - 2026-10-27
وێنەی سێ منداڵە خنکاوەکە و دایکیان سۆشیال میدیا

وێنەی سێ منداڵە خنکاوەکە و دایکیان

کوردستان

لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سبەینێ تەرمی ئەو دوو منداڵە دەگەڕێنرێتەوە بۆ شاری سلێمانی کە لە ڕووباری مەریج لەسەر سنووری تورکیا و یۆنان گیانیان لەدەستدا.

بە هاوکاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و رێکخراوی لوتکە، سبەینێ تەرمەکان دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان و بەگەیشتنیشیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرێدەکرێن بۆ زێدی خۆیان لەشاری سلێمانی و بڕیارە لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی بەخاک بسپێردرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە تەرمی منداڵی سێیەمی هەمان خانەوادە هێشتا نەدۆزراوەتەوەو گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket