riklam

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت

کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23
دراوی عیراقی PUKMEDIA

دراوی عیراقی

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەینێ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەکردووە: ، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
دەشڵێت: بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە.

پەیوەست بە رۆژی دابەشکردنی هاوکاریەکەش، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە: رۆژی دووشەممە 24ی8ی2026  دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket