بەفەرمانی سەرۆكوەزیران سەرجەم یەكە سەربازییەكانی عیراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
عیراق 09:21 PM - 2026-07-31
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق
عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق
لەپێناو رێگریكردن لە هەر هەڵسوكەوتێكی نابەرپرسانەو پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ لەبەرامبەر هەوڵە دەرەكییەكان بۆ خستنە ناو ململانێكانەوە، بە فەرمانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، سەرجەم یەكە سەربازییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو جەخت لەسەر بەهێزكردنی سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانی كرایەوە.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، رایگەیاند: بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، تەواوی یەكە سەربازییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
راشیگەیاند: ئەم هەنگاوە بەمەبستی بەر گرتنە لەهەر كردارێكی تاكەكەسی یان جموجۆڵێكی نابەرپرسانە لە دەرەوەی چوارچێوەی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی ئاماژەی بەوەشكرد: دەبێت پەلەبكرێت لەدابینكردن و پڕچەككردنی تایبەت بە سیستەمەكانی رادار و دۆزینەوەی پێشوەختە و بەرگریی ئاسمانی، چونكە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ بە تەواوی ئەرك و بەرپرسیارێتیی تایبەتی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكانی دەوڵەتە.
سەباح نوعمان راشیگەیاند: هەندێك لایەنی دەرەكی هەوڵدەدەن خاك و ئاسمانی عیراق بخەنە ناو هاوكێشە و ململانێكانەوە، بەڵام سیستەمە سەربازی و ئەمنییەكانی عیراق بە بەرزترین ئاستی رێخراوەی و ئامادەیییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكاندا دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەخۆشخانەیەک لە سلێمانی دەگاتە ئاستی نەخۆشخانە جیهانییەکان
04:23 PM - 2026-08-11 -
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای مۆڵەتی درێژخایەن کرا
04:04 PM - 2026-08-11 -
سیدار باسوت: لهڕێی میدیایی كوردییهوە دهتوانین گهشه به زمانی كوردیی له توركیا بدهین
01:24 PM - 2026-08-11 -
وهفدی یهكێتی: باشكردنی بژێوی خهڵك به ئهركی خۆمان دهزانین
01:12 PM - 2026-08-11
ئەمانەش ببینە
دەستەی چاودێریی داهاتە فیدراڵییەکان ستایشی ڕێبوار تەها دەکات
02:34 PM - 2026-08-11
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان راگیرا
11:32 AM - 2026-08-11
دەستەی دەستپاکی: 34 تۆمەتبار دەستگیردەکرێن
10:59 AM - 2026-08-11
بوومەلەرزەیەکی بەهێز کۆڵۆمبیا دەهەژێنێت و قوربانی لێدەکەوێتەوە
09:39 AM - 2026-08-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەعات 12ی ئەمشەو دەروازەی ناونووسین بۆ حەج دادەخرێت
کوردستان 09:45 PM - 2026-08-10 -
ئەنجومەنی وەزیران دامەزراندنی لەوەزارەتی پەروەردەش راگرت
کوردستان 08:51 PM - 2026-08-10 -
ئامادەكاریی بۆ بەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەكرێت
کوردستان 06:06 PM - 2026-08-10 -
یەکێتی و کۆریای باشوور تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 06:05 PM - 2026-08-10 -
بوومەلەرزەیەكی بەهێز كۆڵۆمبیای هەژاند
جیهان 05:52 PM - 2026-08-10 -
پێنووسەکەی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی پێ ئیمزاکرا بەخشرایە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە
کوردستان 05:18 PM - 2026-08-10 -
پەرلەمان بۆ چارەنووسی پارەی گەندەڵكاران كۆدەبێتەوە
عیراق 05:17 PM - 2026-08-10 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی وەزیری نەوتی عیراق دەکات
کوردستان 03:22 PM - 2026-08-10




.jpg)


دابەزێنە

