ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای چوارچێوە پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت
کوردستان 10:24 AM - 2026-08-05
ANF
پەرلەمانی تورکیا
ئەمڕۆ 5ی8ی2026، پڕۆژەیاسای
چوارچێوە کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ئامادە کراوە، پێشکەشی
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت، دوای پێشکەشکردنی پڕۆژەکە، بەرپرسانی ئاکەپە
و مەهەپە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
پڕۆژەیاساکە بە
ناوی "پڕۆژەیاسای پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی"
کە بە "یاسای چوارچێوە" ناسراوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشکەشی سەرۆکایەتیی
پەرلەمان دەکرێت.
دوای
پێشکەشکردنی پڕۆژەیاساکە، بەرپرسانی
ئاکەپە و مەهەپە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە. چاوەڕوان
دەکرێت عەبدوڵا گولەر سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە، ئەفکان ئالا جێگری سەرۆکی ئاکەپە و
جێگرانی سەرۆکی فراکسیۆن، لەگەڵ هەریەک لە ئەرکان ئاکچای، فیلیز کلچ و فەتی یڵدز
جێگرانی سەرۆکی فراکسیۆنی مەهەپە، بەشداریی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە بکەن.
لە لایەکی دیکەوە، دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان
(دەم پارتی) دوێنێ کۆبووەوە و چاوەڕوان دەکرێت هاوسەرۆکانی گشتی، ئەندامانی شاندی
ئیمرالی، دەستەی بەڕێوەبەری فراکسیۆنی دەم پارتی و ئەندامانی پەرلەمان، ئیمزا
لەسەر پڕۆژەیاساکە بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژی هەینی پڕۆژەیاسای "چوارچێوە" لە لیژنەی
دادی پەرلەمانی تورکیادا (TBMM) تاوتوێ بکرێت، باس لەوەش دەکرێت کە دوای
گفتوگۆکانی لیژنەکە، پڕۆژەکە بە خێرایی بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان
و ئامانج ئەوەیە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پەسند بکرێت و ببێتە یاسا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پارتی چەپی نەرویجی پشتیوانی بەجیهانی کردنی جینۆسایدی کوردستان دەکات
08:25 PM - 2026-08-14 -
ئاگرەکەی ئەڵمانیا ماڵ بە زیاتر لە 2000 کەس چۆڵ دەکات
07:58 PM - 2026-08-14 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 8 ملیار دینارە
08:55 AM - 2026-08-14 -
تووشبونێک بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم دەستنیشانکرا
10:32 PM - 2026-08-13
ئەمانەش ببینە
لیژنەی دارایی: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی 2027 کردووە
04:30 PM - 2026-08-14
کەشناسی: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دادەبەزن
09:32 AM - 2026-08-14
سێ بڕیار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین دەرچوو
08:55 PM - 2026-08-13
پەرلەمانتارێکی یەکێتی چوار ئامێری شۆردنی گورچیلە بۆ چەمچەماڵ دابیندەکات
05:48 PM - 2026-08-13
زۆرترین خوێنراو
-
بوومەلەرزەیەکى بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند
جیهان 09:12 AM - 2026-08-15 -
یادی تەقینەوەکانی سیبا شێخ خدر و گەر عەزیر
بیروڕا 09:00 PM - 2026-08-14 -
پارتی چەپی نەرویجی پشتیوانی بەجیهانی کردنی جینۆسایدی کوردستان دەکات
ی ن ک 08:25 PM - 2026-08-14 -
ئاگرەکەی ئەڵمانیا ماڵ بە زیاتر لە 2000 کەس چۆڵ دەکات
جیهان 07:58 PM - 2026-08-14 -
لیژنەی دارایی: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی 2027 کردووە
عیراق 04:30 PM - 2026-08-14 -
بە کاڵاکردنی مرۆڤ لە میدیادا
بیروڕا 03:03 PM - 2026-08-14 -
کەشناسی: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دادەبەزن
عیراق 09:32 AM - 2026-08-14 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 8 ملیار دینارە
کوردستان 08:55 AM - 2026-08-14



.jpg)
.png)


دابەزێنە

