riklam

پێشمەرگە هەڵمەتێكی نیشتمانیی بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان دەستپێكرد

کوردستان 09:41 PM - 2026-08-09
پێشمەرگە هەڵمەتێكی نیشتمانیی بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان دەستپێكرد راگەیاندنی هێزەكانی 70

پێشمەرگە هەڵمەتێكی نیشتمانیی بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان دەستپێكرد

كوردستان

بە فەرمانی فەرماندەی هێزەكانی 70، هەڵمەتێكی نیشتمانیی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بە تەنكەر بۆ ماڵان لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە ئەنجام دراو هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت.

لەسەر فەرمان و راسپاردەی فەریق روكن عومەر ساڵح حەسەن، فەرماندەی هێزەكانی 70، لەهەڵمەتێكی نیشتمانیدا، هێزەكانی پشتیوانی دوو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی میرەی هێزەكانی 70 و لیوای 721 ی سكرتاریەت هەستان بە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی شاری سلێمانی، كەبەهۆی شكانی بۆریی ئاوی هێڵی دووی نێوان دوكان - سلێمانی، كێشەی كەم ئاوی بۆ دانیشتووانی هەندێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دروست بوو بوو.

هەر لەدرێژەی ئەو هەڵمەتە نیشتمانییەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستاندا، بە سەرپەرشتیی فەرماندەی فرقەی دوو/ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی تەكیەی كاكەمەند، هەستان بە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی ناحیەی تەكیەی كاكەمەندو تەنكەرەكان بە بەردەوامی ئاو بۆ خەزانەكانی دابەشكردنی ئاوی ماڵان دەگوازنەوە و هەڵمەتەكەش بەردەوامیی هەیە.

هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، جگە لەئەركی خۆیان كەپاراستنی خاك و نیشتمانە، هەمیشە خۆیان بە پشتیوان و خزمەتكاری هاوڵاتییان دەزانن و لە هەموو كات و بارودۆخێكدا، بەتایبەتی لە ساتە سەخت و دژوارەكاندا كە هاووڵاتییان پێویستییان بە هاوكاری و بەهاناچوون بێت، بە هەستی بەرپرسیاریەتییەوە هاوكار دەبن لە خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتییان. 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket