ئەنجومەنی وەزیران دامەزراندنی لەوەزارەتی پەروەردەش راگرت
کوردستان 08:51 PM - 2026-08-10
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێم
دوای ئەوەی دوێنی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی هەزار فەرمانبەر و مامۆستای بە لەجیاتی دانان هەڵوەشناندەوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ بڕیارەكە وەزارەتی پەروەردەشی گرتەوە.
بەپێی ناوەڕۆكی نووسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران كە بە ژمارە (10213) لە 24ی 8ی 2025 دەرچووە، جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە كار بە نووسراوەكانی پێشوو ناكرێت سەبارەت بە دانانی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە 269 لە 5ی 2ی 2025 و ژمارە 292 لە 15ی 10ی 2025، هاتووە و بە هەموو شێوازێك دامەزراندن لەسەر داهاتی ناوخۆ راگیراوە و بۆ كاری پێویست ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.
هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە پێش ئەم بڕیارە لە مانگەكانی پێشتور پڕۆسەی لە جێگادانانی لە رێگەی پەروەردەكان جێ بەجێكردوە دیار نییە ئەو كەسانەی لە پێش ئەم بڕیارە لە جێگەدانانیان بۆكراوە هەڵدەوەشیتەوە یان تەنها بۆ لەمەودوا وەزارەتی پەروەردە ناتوانن لە جێگەدانان بكەن.
هاوكات وەزارەتی پەروەردە پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی خوێندنی پیشەیی لە رێككەوتی 6ی 8ی 2026 ئاشكرا كرد و رایگەیاند: لەئەمساڵی نوێی خوێندندا 995 مامۆستای لادراو دانراونەتەوە بەپێی ئەم بڕیارە ئەگەر لە دوای 24ی 8ی 2025، دانراببن ئەوا بە گرێبەستبونیان هەڵدەوەشیتەوە بەپێی ئەم بڕیارە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بۆ هەزار دەرچوو دەركرد، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە نوسراوێك ئەو دامەزراندنەی هەڵوەشاندەوە.
PUKMEDIA
دەقی نووسراوەكە:
هەواڵی زیاتر
-
دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە عیراق دواخرا
11:53 AM - 2026-09-15 -
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
10:49 AM - 2026-09-15 -
عیراق و فەرەنسا چەندین ڕێککەوتنی ستراتیژی ئیمزا دەکەن
07:02 PM - 2026-09-14 -
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
03:45 PM - 2026-09-14
ئەمانەش ببینە
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستیپێکرد
09:47 AM - 2026-09-15
سەرۆك بافڵ سەردانی تاران دەكات و لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران كۆدەبێتەوە
09:34 PM - 2026-09-14
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار جەخت لەهاوكاری نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم لەبارەی كشتوكاڵ و ئاو دەكاتەوە
کوردستان 01:37 PM - 2026-09-14 -
تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم
کوردستان 12:36 PM - 2026-09-14 -
سەنگەری یەكێتی لەكوێیە؟
بیروڕا 12:10 PM - 2026-09-14 -
باڵیۆزانی بێ دەوڵەت، چۆن خوێندكارانی كورد، کەلتوری كوردستانیان بە روسیا ناساند؟
کوردستان 12:06 PM - 2026-09-14 -
لەسلێمانی چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرا
کوردستان 11:38 AM - 2026-09-14 -
مەسەلەی كەبابەكە
بیروڕا 11:32 AM - 2026-09-14 -
ئاسایشی هەرێم: بە پێنج موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە، سیروان و قەرەداغ
کوردستان 10:56 AM - 2026-09-14 -
ئەندەنوسیا گەڕان بەدوای بێسەروشوێنانی کەشتییە نقومبووەکەدا چڕتر دەکاتەوە
جیهان 10:36 AM - 2026-09-14





.png)

دابەزێنە

