گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان راگیرا
کوردستان 11:32 AM - 2026-08-11
PUKMEDIA
خانەقین
بە هەوڵ و بەدواداچوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەڵبەندی خانەقین، پرۆسەی گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك بۆ ناوچە دابڕێندراوەكانی سنووری ماددەی 140ی دەستوور، بەتەواوی راگیرا.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لەسەر داوای مەڵبەندی خانەقین و دوای سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكان، خۆشبەختانە توانرا ئەو هەوڵانە رابگیرێن كە دەدران بۆ گواستنەوەی فۆرمی خۆراك بۆ ناوچەكانی سنووری ماددەی 140.
وتیشی: ئەو گواستنەوەیە لە چەند ناوچەیەكی وەك خانەقین و سنوورەكانی دیكەی ناوچە دابڕێندراوەكان، بە شێوازێكی دوور لە بنەما دەستوورییەكان ئەنجام دەدرا، بەڵام ئێستا ئەو هەوڵانە بەتەواوی راگیران و هیچ كەسێك ناتوانێت فۆرمی خۆراك بۆ ئەو ناوچانە بگوازێتەوە.
راشیگەیاند: راگرتنی ئەو پرۆسەیە گرنگییەكی سیاسی و دیمۆگرافیی هەیە، چونكە رێگریی لە دروستكردنی گۆڕانكاریی دەستكرد دەكات لە پێكهاتەی دانیشتووانی ناوچە دابڕێندراوەكاندا.
ئاماژەی بەوەشدا کە گواستنەوەی نایاسایی فۆرمی خۆراك هەوڵێك بوو بۆ شێواندنی واقیعی دیمۆگرافیی رەسەنی ناوچەكە و دروستكردنی كاریگەریی خراپ لەسەر جێبەجێكردنی ماددەی 140، بۆیە راگرتنی هەوڵەكان بۆ گواستنەوەی فۆرمی خۆراك، دەبێتە هۆی پاراستنی مافە دەستوورییەكان و پارێزگاریكردن لە هاوسەنگیی سیاسی و دیمۆگرافیی ئەو سنوورانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە عیراق دواخرا
11:53 AM - 2026-09-15 -
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
10:49 AM - 2026-09-15 -
عیراق و فەرەنسا چەندین ڕێککەوتنی ستراتیژی ئیمزا دەکەن
07:02 PM - 2026-09-14 -
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
03:45 PM - 2026-09-14
ئەمانەش ببینە
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستیپێکرد
09:47 AM - 2026-09-15
سەرۆك بافڵ سەردانی تاران دەكات و لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران كۆدەبێتەوە
09:34 PM - 2026-09-14
زۆرترین خوێنراو
-
تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم
کوردستان 12:36 PM - 2026-09-14 -
سەنگەری یەكێتی لەكوێیە؟
بیروڕا 12:10 PM - 2026-09-14 -
باڵیۆزانی بێ دەوڵەت، چۆن خوێندكارانی كورد، کەلتوری كوردستانیان بە روسیا ناساند؟
کوردستان 12:06 PM - 2026-09-14 -
لەسلێمانی چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرا
کوردستان 11:38 AM - 2026-09-14 -
مەسەلەی كەبابەكە
بیروڕا 11:32 AM - 2026-09-14 -
ئاسایشی هەرێم: بە پێنج موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە، سیروان و قەرەداغ
کوردستان 10:56 AM - 2026-09-14 -
ئەندەنوسیا گەڕان بەدوای بێسەروشوێنانی کەشتییە نقومبووەکەدا چڕتر دەکاتەوە
جیهان 10:36 AM - 2026-09-14 -
سوید.. بهپێی ئهنجامه بهراییهكان چهپڕهوهكان لهپێش ڕاستڕهوهكانهوهن
جیهان 10:24 AM - 2026-09-14





.png)

دابەزێنە

