خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای مۆڵەتی درێژخایەن کرا
عیراق 04:04 PM - 2026-08-11
فەرمانگەی راگەیاندن
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران
ئەمڕۆ 11ی8ی2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ
پرۆژە یاسای بەخشینی مۆڵەتی دریژخایان کرد، کە فەرمانبەر دەتوانێت بۆ ماوەی پێنج
ساڵ و بە نیوەی مووچەی بنەڕەتی مۆڵەت وەربگرێت،هاوکات ئەو ماوەیەش بۆ خزمەتی
خانەنشینی ئەژمار دەکرێت.
بەپێی رەشنوسەکە، کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، فەرمانبەر دەتوانێت داوای مۆڵەتی درێژخایەن
بکات بەرێژەی 50%ی مووچەی بنەڕەتی، کە ماوەی پێنج ساڵە یان زیاترە، بەو مەرجەی
ماوەی ساڵێک زیاتر بەسەر دامەزراندنیدا تێپەڕیبێت.
هاوکات،ئەو فەرمانبەرەی مۆڵەتی وەرگرتووە، مافی ئەوەی هەیە مۆڵەتەکەی هەڵوەشێنێتەوە
بێ ئەوەی ئەو مووچەیەی وەریگرتووە لێی وەربگیرێتەوە،بەڵام پێویستە شەش مانگ بەسەر مۆڵەتەکەیدا
تێپەڕیبێت.
هەر بەپێی پرۆژە یاساکە، ماوەی ئەو مۆڵەتەی فەرمانبەر وەریگرتووە بۆ
مەبەستی خانەنشینی ئەژمار دەکرێت، هەروەها دەتوانێت لە کەرتی تایبەتدا کار بکات، بەڵام
ئەگەر بڕوانامەی لەو ماوەیەدا بەدەستهێنا،ئەوا بۆی ئەژمار ناکرێت.
پەیوەست بە گرێبەستەکانیش، ئەوە ئەوانیش دەتوانن سود لە یاساکە وەربگرن،کە
بەپێی ڕێنماییەک دەبێت کە وەزارەتی دارایی دەریدەکات، بە مەرجێک مافی تەواوکردنی
ماوەی گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئەو لایەنەی پەیوەستن پێیەوە پارێزراو بێت لەگەڵ
تەواوبوونی مۆڵەتەکەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

