کەشناسی: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دادەبەزن
عیراق 09:32 AM - 2026-08-14
ناسیح عەلی خەیات
سروشتی هەرێمی کوردستان
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی، ڕەوشی کەشوهەوای لە سەرتاسەری عیراق بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، و پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرمای کرد لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی عیراقدا هاتووە: سبەینێ شەممە، کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشتر دەبن.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی شەممە لە هەموو پارێزگاکانی عیراق بەم شێوەیە دەبن: دهۆک 41، سلێمانی 42، هەولێر و ئەنبار 44، نەینەوا 45، کەرکووک 46، سەلاحەدین و کەربەلا47، بەغدا و دیالە و بابل و نەجەف 48، دیوانییە و وسەنا و واست 49، میسان و ذی قار و بەسڕە 50 پلەی سیلیزی.
زیاتریش هاتووە: کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە لە سەرتاسەری عیراق ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەوەی لە ڕۆژی پێشتردا تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە: ڕۆژی دووشەممە کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوڕاست و باشوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەکانی باکوور کەمێک دادەبەزن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باکوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشتر دەبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23 -
یادی فەرماندە نازم کەرکوکی بەرز راگیرا
ی ن ک 09:22 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

