riklam

پارتی چەپی نەرویجی پشتیوانی بەجیهانی کردنی جینۆسایدی کوردستان دەکات

ی ن ک 08:25 PM - 2026-08-14
بەشێک لە کۆبونەوەکە PUKMEDIA

بەشێک لە کۆبونەوەکە

سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لێپرسراوی بۆردی ناوەندەکانی دەرەوە سەردانی نوسینگەی سەرەکی پارتی چەپی سۆشیالیستی نەرویج (SV) ی کرد لە ئۆسلۆی پایتەختی ئەو وڵاتەو، لەلایەن یەرموند سکار لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەو پارتە پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەیدا کە رزگار هۆرێنی و شاخەوان هەرکی ئامادەی بوون, ێپرسراوی ناوەندی دەرەوە سوپاسی حیزبە نەرویجییەکانی کرد کە لە ساڵی 2012 ڕۆڵیان هەبوو لە ناساندنی جینۆسایدی هەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی نەرویج، بە تایبەتی ئەندامانی پێشوی پەرلەمانی پارتی چەپی سۆشیالیستی نەرویج سەردانی هەڵەبجەیان کردو ڕۆڵی گرنگیان لەناساندنی ئەو دۆسیەدا هەبوە. خودی یەرموند سکار یەکێک بوو لەو پەرلەمانتارانە.

یەرموند سکار رایگەیاند: بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ کردنی زیاتر لەبارەی رێگریکردن لە ئەگەرو مەترسیەکانی دوبارەبونەوەی تاوانی نێودەوڵەتی دژ بەخەڵکی کوردستان, سوپاسی سەردانەکەی لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی کردو، باسی لە پێگەو کاریگەریە باشەکانی رەوەندی کوردی کرد لە وڵاتی نەرویج.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket