riklam

ئاگرەکەی تانجەرۆ 41 برینداری لێکەوتەوە

کوردستان 10:27 AM - 2026-08-18
پاشماوەی ئاگرەکە PUKMEDIA

پاشماوەی ئاگرەکە

بەهۆی ئاگرەکەی شەوی رابردووی ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ لە سلێمانی وێڕای زیانێکی زۆری مادی، 41 کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون،

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند: لە نوێترین ئاماری زیانە گیانییەکانی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی ناوچەی تانجەرۆی  لە ئەنجامی روداوەکەدا 41 کەس بریندار بوون.

وتیشی: لە شوێنی رووداوەکەوە راستەوخۆ چارەسەری پێویست لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بۆ 19 لە بریندارەکان کراوە و پێویستیان بە گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە نەبووە، 22 برینداری دیکە بەهۆی بەرزیی رێژەی سووتاندنیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی کراون، لە ئێستاشدا 21 لەو بریندارانە دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

جەختیشی کردەوە کە تەنها یەک بریندار لە نەخۆشخانەدا ماوەتەوە، کە رێژەی سووتانی جەستەی زیاتر لە 90٪ـە و بارودۆخی تەندروستیی لە ئاستێکی ناجێگیرددایە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket