riklam

لیستی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغداد کرا

کوردستان 09:37 PM - 2026-10-21
وەزارەتى دارایى هەرێم راگەیاندنی وەزارەت

وەزارەتى دارایى هەرێم

ئێوارەی ئەمڕۆ  21ی10ی2026، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی شاری بەغداد کرا.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بە ئیمزای ئاوات شێخ جەناب لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی شاری بەغداد کراوە.

دەشڵێت: سبەینێ پێنج شەممە بەرەسمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket