riklam

بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكانەوە نرخی نەوت بەرزترین ئاست تۆماردەكات

ئابوری 12:21 PM - 2026-10-22
نەوت PUKMEDIA

نەوت

نرخی نەوت

نرخی نەوت بەرزبووە، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت و تێكساس زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوونەوە، بەمەش نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا تۆمار كرد.

ئەمڕۆ 22ی 10ی 2026، نرخی نەوت بەرزبووە، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت دوو دۆلار و 82 سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە 111 دۆلار و 64 سەنت، بەمەش بەرزترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا تۆمار كرد.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی تێكساس  دوو دۆلار و 24 سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە 99 دۆلار و 39 سەنت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، گرژییە ناوچەییەكان و هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەیەكی مەدەنی و كێڵگەیەكی نەوتیی لە سعودیەو ژمارەیەك تەقینەوە لە باشووری ئێران و هەڕەشەكانی تاران، ترس و نیگەرانییەكی زۆری لە بارەی سەلامەتی ژێرخانی ئابووری و رێڕەوی هەناردەكردنی نەوت دروستكردووە و ئەمانەش بوونەتە هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

هاوكات وزەی ئەمەریكا رایگەیاند: كە پاشەكەوتی نەوتی خاوی ئەمەریكا لە هەفتەی رابردوودا بڕی 3.06  ملیۆن بەرمیل دابەزیوە و گەیشتووەتە 412.5  ملیۆن بەرمیل نەوت، كە ئەمەش زیاتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەكرا.

PUKMEDIA  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket