هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵڵا بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر فەخرەدین سمایل بەگی
پرسەنامە 05:49 PM - 2026-10-29
PUKMEDIA
پرسەنامە
ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی
دوایی پارتیزان و تێکۆشەری ڕۆژە سەختەکان هەڤاڵ فەخرەدین سمایل بەگی، پرسەنامەیەکی
ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان.. خانەوادەو بنەماڵەی پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ فەخرەدین سمایل
بەگی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارتیزان و تێکۆشەری ڕۆژە سەختەکان (هەڤاڵ
فەخرەدین سمایل بەگی)م بیست، بۆئەم خەمە سەرەخۆشی و هاوخەمیمان ئاڕاستەی ئێوەو
کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی دەکەین.
لەپەروەردگار دوعاخوازین بەهەشتی بەرین جێگای بێت و هاوخەمی و
دڵنەوایی دۆستان و هەڤاڵان ببێتە مایەی سەبوری و ئارامگرتنی کەسوکارو بنەماڵەکەتان.
ڕفعەت عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25 -
سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن
09:16 AM - 2026-11-25 -
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24






.webp)
دابەزێنە

