مەکتەبی سیاسی: پشتگیری داواکارییەکانی ژنانی کوردستان دەکەین

کوردستان 02:37 PM - 2026-11-24
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ  بە ژنان، پەیامێک ئاڕاستەی ژنان و کچانی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: تەئكید لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكانمان دەكەینەوە لەپێناو  پاراستن و پشتگیری كردنی زیاتر لە ماف و داواكارییەكانی گشت ژنانی كوردستان، تاوەکو لە ژینگەی کار و کایەی بەشداری گشتیدا پارێزراوتر بن و دەرفەتی زیاتریان لەخستنەگەڕی تواناکانیاندا بۆ فەراهەم ببێت.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی مەكتەبی سیاسی بۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ  بە ژنان 

لەم بۆنە جیهانیەدا كە بۆ نەهێشتنی گشت جۆرەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان بەڕێوەدەچێت، وەک هەمیشە   تەئكید لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكانمان دەكەینەوە لەپێناو  پاراستن و پشتگیری كردنی زیاتر لە ماف و داواكارییەكانی گشت ژنانی كوردستان، تاوەکو لە ژینگەی کار و کایەی بەشداری گشتیدا پارێزراوتر بن و دەرفەتی زیاتریان لەخستنەگەڕی تواناکانیاندا بۆ فەراهەم ببێت.
 
لەمێژووی گەلەكەماندا، بە شاهیدی گەڕیدە و رۆژهەڵاتناسان  ژنان و كچانی كوردستان بەوپەڕی ئازادی و سەرفرازییەوە ڕۆڵیان لە گشت كایەكانی خزمەتکردنی کۆمەڵ و  وڵاتدا بینیوە ، بۆیە بە ڕەوینەوەی یەكجارەكی  حاڵەتەكانی هەراسانكردن و هەر جۆرە توندوتیژییەك لەدژیان ، لە رێی یاسا و رێکارە پێویستەکانی فەزای کۆمەڵایەتی و پایەدارکردنی بنەماکانی ماف و یەکسانی دەتوانرێت گەشەی زیاتر بەو ڕۆڵە سەنگینەیان بدرێت.

 دووبارە سەركەوتن بۆ خەباتی ژنان و پاراستنی  مافەكانیان دەخوازین.

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە