لەسلێمانی دیداری دادپەروەریی بۆ ژنان بەڕێوەچوو

کوردستان 03:04 PM - 2026-11-23
دیداری دادپەروەریی بۆ ژنان تایبەت

دیداری دادپەروەریی بۆ ژنان

ژنان

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

دیداری دادپەروەریی بۆ ژنان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و بەشێک لە پەرلەمانتاران و چالاکوانانی مافەکانی ژنان، لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ڕێکخرابوو.

هاوکات، چەندین وتار و دوو توێژینەوەی زانستیی گرنگ دەربارەی ئاستەنگەکانی بەردەم دادپەروەری و هەڵسەنگاندنی کار و هەوڵەکانی 10 ساڵی ڕابردوو بۆ پرسی ژنان خرانەڕوو، بە ئامانجی گەڵاڵەکردنی ڕاسپاردەی کرداری بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و بەهێزکردنی لێپرسینەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە