رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت

هەواڵ 12:18 PM - 2026-11-23
ئۆتۆمبێل ميدياكان

ئۆتۆمبێل

كوردستان

حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان رێنمایی نوێی بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەركردو لەسەرەتای ساڵی ئایندەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی حكومەتی كار بەڕێكەری هەرێمی كوردستان، لەڕ‌ێكەوتی یەكی كانونی دووەمی 2027وە بڕ‌یاردراوە بەوەی، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەتەواوی كارەبایین‌ و هیچ جۆرە بزوێنەرێكی سوتەمەنییان (بەنزین، گاز، گازوایل، هایدرۆجین) نییە، بەڕ‌ێژەی 15% گومرگیان لێ وەردەگیرێت، بەڵام لەڕ‌سوماتی تابلۆو ژینگە دەبەخشرێن.

هەروەها بڕ‌یاردراوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بزوێنەری سوتەمەنییان تێدایە، بەڵام تەنها بۆ بارگاویكردنەوەی پاتری بەكاردێت نەك بۆ جوڵاندنی ئۆتۆمبێلەكە، بەهەمانشێوە 15% گومرگیان لێ وەردەگیرێت، هاوكات ر‌سوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی چوار پستۆن ‌و سەرجەم ر‌سوماتەكانی دیكەی تۆماركردنیان لێ وەردەگیرێت.

ئەوەش هاتووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەم بزوێنەری سوتەمەنی ‌و هەم پاتریی كارەباییان تێدایە، بەگوێرەی ژمارەی پستۆنەكانیان تۆماردەكرێن‌ و سەرجەم ڕسوماتەكانی تۆماركردنیان لێ وەردەگیرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە