هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت

کوردستان 11:26 AM - 2026-11-23
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت

كوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی هاووڵاتییەك بە تۆمەتی پیسكردنی ژینگە و رشتنی رۆنی رەش لەسەر رێگای زەڕایەن – دەربەندیخان دەستگیر دەكات و دەستیش بەسەر بارهەڵگرێكدا دەگرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ پاراستنی ژینگە و رێگریكردن لە پیسبوون و دروستكردنی مەترسیی بۆ سەر تەندروستیی گشتی، لەسەر رێگای دووسایدی زەڕایەن - دەربەندیخان تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە رۆنی رەش (نەفتا)ـی لەو سنوورەدا رشتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە: هەر لەو هەڵمەتەدا توانیویانە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا بگرن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاندووە: پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دۆسیەكە لەلایەن دادگاوە كراوەتەوە و بەپێی یاسا رێكاریی پێویست بەرانبەر تۆمەتبارەكە گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە