عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
ی ن ک 03:04 PM - 2026-11-23
راگەیاندنی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای تێكۆشەری دێرین هەڤاڵ عوسمان سەعید نادر
رۆژی 23ـی 11ـی 2026، وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین هەڤاڵ (عوسمان سەعید نادر) یانكرد.
ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە گرنگییەوە مێژووی پاك و خەباتی دانەبڕاوی هەڤاڵ عوسمان سەعید یان خستەوە روو وەك پێشمەرگەیەكی دڵسۆز و سەر راستی شۆڕشی نوێ كە لە سەنگەرەكانی پێشمەرگایەتیدا ئازایانە تێدەكۆشا بۆ مافی رەوایی گەلەكەی، لە بەرامبەر رابردووی پاك و پڕ لە سەروەریدا سڵاوی یەكێتیانەی سەرۆك بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستە كردو هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشیی هەمیشەییان بۆ خواست .
لایخۆیەوە هەڤاڵ عوسمان سەعید نادر سوپاسی بەسەر كردنەوەكەی كردو تەكیدی كردەوە هەر پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبێت و لە هەر شوێنێكیش پێویستییەك وەك رابردوو بە ئەمانەتەوە رایدەپەڕێنێت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

