پەرلەمانتارێکی یەکێتی پێشنیار بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەداتە پارێزگاری بانکی ناوەندی
کوردستان 08:04 PM - 2026-11-23
پەڕەی ڕەسمی د. بڕیار
د. بڕیار و پارێزگاری بانکی ناوەندی
پەرلەمانتارێکی یەکێتی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار چەند پێشنیارێک دەداتە پارێزگاری بانکی ناوەندی و ڕایگەیاند: ئامانجمان لە م داواکارییە جێگیرکردنی بازاڕە و پارێزگاری بانکی ناوەندیش پێشنیارەکەمانی بە گرنگ زانی و بەڵێنی دا کار لەسەر ئەم بابەتە بکرێت.
د. بڕیار ڕەشید شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند: سەردانی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقمان کرد و لەگەڵ نزار ناسر حسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، کۆبوینەوەو بەنوسراوێک داوامان کرد هەموو مامەڵە دارایی و بازرگانییەکانی وەک کڕین و فرۆشتن و بەستنی گرێبەستەکان، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تەنها بە دیناری عێراقی ئەنجام بدرێن و ئامانجیشمان لەم داواکارییە جێگیرکردنی بازاڕ، ڕێکخستنەوەی مامەڵە بازرگانییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانە.
ئاماژەی بەوەش کرد: داوامان کرد لێپرسینەوە لەو کەس و لایەنە حکومی و ئەهلییانە بکرێت کە پابەندی ئەم ڕێنماییە نابن، و سزای دیاریکراو بەرامبەریان جێبەجێ بکرێت و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقیش پێشنیارەکەمانی بە گرنگ زانی و بەڵێنی دا کار لەسەر ئەم بابەتە بکرێت.
د. بڕیار ئەوەشی خستەڕوو، کە لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باسمان لە دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاریی گۆڕینەوەی دیناری عێراقی بۆ دۆلار کرد، بۆ ئەوەی گەشتیاران لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر بتوانن بە نرخی رەسمی بانکی ناوەندیی عێراق دۆلار وەربگرن، کە لە خولی پێشووی پەرلەماندا ئەم خزمەتگوزارییەمان جێبەجێ کرد و لەم خولەشدا لە مانگی ئابەوە داوای دەستپێکردنەوەیمان کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

