هەڵەبجە... ئاوڕێک لەڕابردووی قەزایەک و دیدگایەک بۆ داهاتووی پارێزگایەک
کوردستان 09:46 AM - 2026-11-24
PUKMEDIA
پارێزگای هەڵەبجە
لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و 157 ساڵ بەر لەئێستا پارێزگای
هەڵەبجەی پایتەختی ئاشتی بوو بە قەزا، هەر بەوبۆنەیەوە ئەمڕۆ چەندین چالاکى هونەرى
و کلتورى لە پارێزگاى ناوبراو ئامادەکارى بۆ کراوە و بەڕێوەدەچێت، هاوکات زیاتر لە
ساڵ و نیوێکە هەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە وەک چوارهەمین پارێزگای کوردستان
و 19هەمین پارێزگای عیراق ناسێنراوە.
هەڵەبجە بوو بە 19 هەمین پارێزگای عیراق
پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابووونی هه‌ڵه‌بجه له دانیشتنێکی خولی
پێنجەمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا تێپه‌ڕێندرا و هه‌ڵه‌بجه بووه 19 هه‌مین
پارێزگای عیراق.
رۆژی 14ی4ی2025 به‌هه‌وڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه
كوردستانییه‌كان توانرا ده‌نگی پێویست بۆ به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كۆبكرێتەوە
و هه‌ڵه‌بجه بكرێتە 19 هه‌مین پارێزگای عیراق.
پرۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه
پاڵپشت به به‌ندی یه‌كه‌م له ماده‌ی (61)ی ده‌ستوری كۆماری عیراق،
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌م یاسای خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له كۆماری عیراق:
مادده‌ی یه‌كه‌م: پارێزگایه‌كی دیكه به ناوی
پارێزگای (هه‌ڵه‌بجه) له هه‌رێمی كوردستان- عیراق زیاد ده‌كرێت و ده‌بێته نۆزده‌هه‌مین
پارێزگا له كۆماری عیراق و ناوه‌ندی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی
كوردستان – عیراق سنوور و یه‌كه‌ی كارگێڕی بۆ پارێزگاكه دیاریبكات.
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م
یاسایه جێبه‌جێبكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌م یاسایه له به‌رواری بڵاوبوونه‌وه‌ی
له رۆژنامه‌ی ره‌سمی (وه‌قائیعی عیراقی)یه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی یاساكه:
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی لایه‌نی ئاوه‌دانی
و دانیشتوانه‌وه كه شاری هه‌ڵه‌بجه به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تی، هه‌روه‌ها به‌هۆی
قوربانیدانی خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئه‌و زیانه مادی و گیانی و ژینگه‌ییانه‌ی به‌هۆی
بۆردومانكردنی به چه‌كی كیمیاوی قه‌ده‌غه كرا‌و له‌لایه‌ن رژێمی پێشووه له
ئازاری ساڵی 1988به‌ریكه‌وتووه، وه بۆ پاڵپشتی له‌و پێگه جیهانییه‌ی به‌هۆی
قوربانیدانه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه، یاساكه ده‌ركرا.
سنوری ئیداری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ك كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی
عیراق په‌سندی كردووه، سنووری پارێزگاكه ناحیه‌كانی سیروان، خورماڵ، بیاره و به‌مۆ
ده‌گرێته‌وه و قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ش ناوه‌ندی پارێزگاكه‌یه.
هه‌روه‌ها سنووری ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه هه‌مووی به كۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه‌یه و له‌ناوخۆش هاوسنووری پارێزگاكانی سلێمانی و دیاله‌یه،
هاوكات له خشته‌كه‌دا هێشتا خورماڵ وه‌ك ناحیه ناوی هاتووه هه‌رچه‌نده
له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كراوه به قه‌زا.
سه‌رۆككۆماری پێشووى عیراق یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سند كرد
رۆژی 29ی4ی2025 د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق، سه‌عات
11:35دەقیقەی سەرلەبەیانی، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساتی ده‌ستپێكردنی
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، مه‌رسومی یاسای به‌پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئیمزا کرد
و مەرسومەکەی رادەستی نزار ئامێدی لێپرسراوی ئەو کاتەى مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد، هاوکات کە سەرۆککۆمارى ئێستاى عیراقە و نوخشە ناسیح
پارێزگاری هەڵەبجە کرد.
مەرسومەکە لە سێ بەند پێکدێت و کە تێیدا پارێزگاری هەڵەبجە بە رەسمی
دەبێتە نۆزدەیەمین پارێزگا لە عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بڕیارەکە
جێبەجێ بکەن ، هەروەها لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەڕۆژنامەی وەقائیعی عیراقی بڵاوکرایەوە
یاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە لە رۆژنامەى وەقائیعی عیراقی
بڵاوکرایەوە و هەڵەبجە وەک 19هەمین پارێزگاى عیراق بەڕەسمى ناسێنرا.
رۆژی 5ی5ی2025 یاساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە لە رۆژنامەى وەقائیعی
عیراقی بڵاوکرایەوە و یاساکە نێردرایەوە بۆ سەرۆکایەتى کۆمار و ئەنجوومەنى
نوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەکانى دیکەى حکومەتى فیدراڵى و حکومەتى هەرێم،
بۆئەوەی مەرسومى کۆمارى بۆ دەربکرێت و جارێکى دیکە مەرسومەکە لە رۆژنامەى وەقائیع
بڵاوبکرێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 13ی 3ی 2014 هەڵەبجە به ره‌سمیی له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك چواره‌م پارێزگای كوردستان ناسێنرا، دوای
زیاتر له نۆ ساڵیش له‌و بڕیاره رۆژی 2ی4ی 2023 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له
دانیشتنێكدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه
كرد و هه‌روه‌ها له رۆژی 4ی5ی2023 خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پرۆژه‌یاساكه كرد،
پاشان دوای پێنج جار دواخستنی دانیشتنه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژی
14ی4ی2025 بە ئامادەبوونی 178 ئەندامى ئەنجوومەنەکە کۆبووەوە و یاساكه‌ی به
زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرد، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه رۆژی 27ی4ی2025 یاسای به‌پارێزگابوونی
هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، یه‌ك قه‌زاو چوار ناحیه له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه
سیروان و خورماڵ و بیاره و به‌مۆ، هه‌روه‌ها له 166 گوند پێكدێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23





.webp)
دابەزێنە

