قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی سەرکەوت زەکی دەکات

پرسەنامە 06:39 PM - 2026-10-29
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی  لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی پوری، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

هەڤاڵی ئازیز کاک سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بە داخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پوری بەڕێزتان خاتوو ( سەیران ساڵح نەجم سێوسێنانی )ـم پێگەیشت .

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم ، لە دڵەوە هاوبەشی خەم و ماتەم تانم

داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە