پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی لیوا جەمال هەورامی
پرسەنامە 09:07 PM - 2026-11-01
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بۆ كۆچی دوایی لیوا جەمال هەورامی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەكەی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی كۆچكردوو كاك لیوا جەمال هەورامی
بە داخ و خەمێكی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین كاك (لیوا جەمال هەورامی)ـم پێگەیشت.
خەبات و قارەمانێتی كاك لیوا جەمال و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دیار و بەرچاوەو بە رێزەوە لە تێكۆشان و كۆششەكانی دەڕوانین بۆ گەلەكەمان ، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو هەموو خزم و كەس و كارتان دەكەم ، لە دڵەوە هاوبەشی خەم و ماتەم تانین .
داواكارم لە خوای باڵا دەست رۆحی كۆچكردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی: هەفتەى داهاتوو شەپۆلی باران بارین دەستپێدەکات
10:51 AM - 2026-11-25 -
ئەنجومەنى باڵاى دادوەری: داوا دەکەین پابەندی دەستوور بن
09:31 AM - 2026-11-25 -
سێ بەڕێوەبەری ناحیە دەست بەكاردەبن
09:16 AM - 2026-11-25 -
پڕۆژەی ( چوارگۆشەی ژیان ) لە سلێمانی جێبەجێکرا
11:04 PM - 2026-11-24






.webp)
دابەزێنە

