riklam

كۆنگۆ.. ژمارەی گیان لەدەستدان بە ئێبۆلا سێ هەزار كەسی تێپەڕاند

جیهان 10:49 AM - 2026-09-13
گیانلەدەسدان بە ئێبۆلا ميدياكان

گیانلەدەسدان بە ئێبۆلا

جیهانى

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا لەكۆنگۆ لەبەرزترین ئاستدایەو زیاتر لەحەوت هەزار حاڵەتی توشبوون تۆماركراوە، هاوكات رێژەی گیان لەدەستدانیش بۆ زیاتر لە سێ هەزار كەس بەرزبووەتەوە.

حكومەتی كۆماری كۆنگۆی دیموكرات رایگەیاند: لە ئێستادا 17ـەمین شەپۆلی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە حەوت پارێزگای وڵاتەكە بڵاوبووەتەوەو ژمارەی توشبووانیش بۆ حەوت هەزار و 22 كەس بەرزبووتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: رێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە بۆ سێ هەزار و 398 كەس بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لە 50 ساڵی رابردوودا، ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ئەفریقا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 15 هەزار كەس و تائێستاش بەڕەسمی هیچ ڤاكسین یان چارەسەرێكی پشتپێبەستراوی نییە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket