riklam

کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت

جیهان 11:46 AM - 2026-09-20
سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و هی لیفینگ، جێگری سەرۆکوەزیرانی چین AP

سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و هی لیفینگ، جێگری سەرۆکوەزیرانی چین

جیهانى

بڕیارە ئەمڕۆ لێپرسراوانی باڵای ئابووریی ئەمریكا و چین لە نیویۆرك كۆببنەوە، هاوكات زیرەكی دەستكردو باج و كانزا بەنرخەكان لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە دەبن.

بڕیارە ئەمڕۆ 20ی 9ی 2026، سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا و هی لیفینگ، جێگری سەرۆكوەزیرانی چین، لە نیویۆرك كۆببنەوەو ئامانج لەم كۆبوونەوەیەش ئامادەكردنی زەمینە و رێككەوتنە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

كۆبوونەوەكە، كە جەیمیسن گرییەر، نوێنەری بازرگانیی ئەمریكاش تێیدا بەشدار دەبێت، چەندین پرسی هەستیار لەخۆ دەگرێت، كە گرنگترینیان بازرگانی و باج و هەوڵەكانە بۆ كەمكردنەوەی باجی گومرگی لەسەر كاڵا ناستراتیژییەكان.

هاوكات گفتوگۆكردن لەسەر مۆدێلەكانی زیرەكی دەستكرد (AI) و دانانی رێوشوێنی هاوبەش بۆ دووركەوتنەوە لە مەترسییەكان زیرەكی دەستكرد  تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەن.

بڕیارە لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دابینكردنی كانزا هەستیارەكان و موگناتیسی زەوی بكرێت، كە بۆ پیشەسازیی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و بەرهەمهێنانی چیپەكان بەكاردێن.

جێی ئاماژەیە، ئەم كۆبوونەوەیە درێژەپێدەری ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەیە كە لە ماوەی رابردوودا لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەڕێوەچوون، هاوكات وەفدێكی گەورەی بازرگانیی چینی هاوڕێیەتیی جێگری سەرۆكوەزیرانی چین دەكات بۆ بەشداریكردن لە راوێژكارییە ئابوورییەكاندا پێش دەستپێكردنی لووتكەی سەركردەكان.

PUKMEDIA







ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket