riklam

سێنتکۆم: زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوت بەگەرووی هورمزدا ​​تێپەڕیوە

جیهان 05:34 PM - 2026-09-19
هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی سێننتکۆم

هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی

جیهانى

سێنتکۆم رایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا پشتگیریمان لە گواستنەوەی زیاتر لە ملیارێک بەرمیل نەوتی خاو لە وڵاتانی كه‌نداوەوە لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کردووە.

ئەمڕۆ 19ی9ی2026، لەڕاگەیەندراوێکدا ئەدمیرال براد كۆپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، رایگەیاند: ئەم دەستکەوتە هاوکات بووە لەگەڵ دابینکردنی پەڕینەوەی زیاتر لە 2 هەزار کەشتیی بازرگانی بە گەرووەکەدا، لە ڕێگەی دابینکردنی پاراستنێکی هەماهەنگکراوەوە.

راشیگەیاند: ڕێڕەوە سەرەکییەکانی پەڕینەوە لە گەرووەکەدا پاککراونەتەوە لە مین و هەزاران کەشتی پێیدا تێپەڕ بوون، ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە ملیارێک بەرمیل نەوتی خاوی وڵاتانی کەنداوی هاوبەش لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بارکراون.

کۆپەر روونیشیکردەوە، بەهۆی گەمارۆ توندەکەمانەوە، ئێران تەنانەت یەک بەرمیلیشی هەناردە نەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، قەبارەی نەوتی خاو و کاڵا و گازی سروشتیی شلکراوە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕێژەیەکی تۆمارکردووە، کە لە شەش مانگی ڕابردوو زیاترە.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا راشیگەیاند: هێزەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هەموو هاوبەشێک لە ناوچەکەدا کار دەکەن بۆ بەهێزکردن و پێشخستنی تواناکانی بەرگریی ئاسمانی و پێکهێنانی یەکەیەکی نوێی هاوپەیمانێتی تایبەت بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان و پاراستنی گەرووی هورمز و ناوچە ئاوییەکانی چواردەوری، بە کراوەیی و سەلامەتی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket